ژیانی قوتابی

هونەرەکان

بەرنامەی خوێندنی هونەر

هونەر بەشێکی گرنگە لە پەروەردەی قوتابییەکان و کارامەییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر بازدانێکی گەورەمان بینیوە لە کوالێتی و ڕەسەنایەتی کاری هونەری کە بەرهەمهێنراوە لەلایەن قوتابییە بەهرەدارەکانمان.

بەشی هونەرمان بەرنامەیەکی خوێندنی بە وریایی ڕێکخراو پێشکەش بە منداڵانی باخچەی ساوایان تاوەکو پۆلی ٨ دەکات کە پلە بە پلە دەیانبات بەناو بنچینەکانی زانیاری هونەری و بەناو ئامڕاز و تەکنیک و جێبەجێکردنەکانی هونەرمەندان و جوڵە هونەرییە نێودەوڵەتییەکان.

ئامانجی سەرەکی ڕێگایەکە بە پەروەردەکردنی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیە بە شێوازێکی ئەزموونی و خۆش، پاڵپشت بە پەڕتووکە ئەکادیمییەکان کە لە لایەن بەشی گەشەپێدانی ئەکادیمی خاوەن ئەزموونی زۆر لە بارەگای سەرەکی سابیس® درووستکراوە.

پێشانگای هونەری

هەموو ساڵێک، بەشی هونەر پێشانگایەکی هونەر لە کتێبخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر ڕێکدەخات کە ئامانجی نیشاندانی بەهرەی هەموو قوتابییەکان و هاوبەشی پێکردنی کاری هوونەری داهێنەرانە نایابەکانییانە.

هونەر و مۆدە

بەشی هونەر، بە هاوکاری لەگەڵ "ئەستێرە بچووکەکان، بەهرە گەورەکان" "Little Stars, Big Talents"، چاڵاکییەکی ساڵانە بۆ پیشاندانی مۆدە ڕێکدەخات، کە داهێنانی هەندێک لە قوتابییەکان بەکاردەهێنێت لە وانەکانی هونەر و یانەکانی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® SLO لە ماوەی ئەو ساڵەی خوێندنی ئەکادیمییەدا بۆ دروست کردنی کەرەستەی مۆدە و خۆماڵی کە جوانکاری بۆ کراوە لەگەڵ لەبەرگیراوەی دیجیتاڵی کاری هوونەری خۆیان. بەشێک لە داهاتەکە دەبەخشرێت بۆ یارمەتیدانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆش، بە دروشمی "کاری هوونەری یەک منداڵ دەکرێ هیوای منداڵێکی دیکە بێت".

یانەی هونەرەکان

لەوەتەی ٢٠١٧ەوە، بەشی هونەر، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ژیانی قوتابی، یانەی هونەری دروستکرد کە تێیدا ئەو قوتابییانەی پەیوەندی پێوە دەکەن دەتوانن مەشقە دەرەکییەکان فێرببن وەک و دیزاینی گرافیک و خۆشنووسی و وێنەی ڕوونکردنەوە و دیزاینی مۆدە و زیاتر. یانەی هونەر بۆشاییەکی فراوانی داهێنەرانەیە بۆ قوتابییەکانمان بۆ دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و گەیاندنیان بە ئاستێکی تەواو نوێ!

SABIS® Digital Platform