ژیانی قوتابی

وەرزش و چاڵاکی

کردارە وەرزشییەکان

وەرزشەکان بەشێکی بنچینەیی دەنوێنن لە ئەزموونی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر. لە وەرزشەکانی کە لە پاش کاتی قوتابخانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ ئەو چاڵاکییانەی کە هەموو ئەندامانی خێزانەکەت لەخۆ دەگرێت، یان پێشبڕكێیە نێودەوڵەتییەکان و کەمپی هاوینە، قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی شتێک پێشکەش دەکات بۆ وەرزشوانان لە هەموو ئاستە کارامەییەکان.

تیمی وەرزشەکانمان پێكدێت لە:

  1. تیمی تۆپی پێی کوڕان (خوار ١٠ ساڵ – خوار ١٢ ساڵ – خوار ١٤ ساڵ و گەورەکان)
  2. تیمی تۆپی پێی کچان
  3. تیمی تۆپی باسکەی کوڕان
  4. تیمی تۆپی باسکەی کچان
  5. تیمی تۆپی بالەی کوڕان
  6. تیمی تۆپی بالەی کچان
  7. تیمی کچان و کوڕانی وەرزشەکانی (ڕاکردنی خێرایی ٦٠ مەتر، ڕاکردنی خێرایی ١٠٠ مەتر، پێشبڕکێی بە پۆستە، و بازی درێژ)
  8. مەلەوانی کوڕان/کچان (٢٥ مەتری، ٥٠ مەتری، و مەلەوانی بە پۆستە)

شوێنەکانی وەرزش

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر شانازی بە شوێنی وەرزشی بەڕاستی زۆرباش دەکات کە بەکاردێن بۆ وانەکانی پەروەردەی جەستەیی هەروەها بۆ ژمارەیەک چاڵاکی وەرزشی ڕێکخراو لە ماوەی هەفتە و کۆتا هەفتەکاندا بە درێژایی ساڵ.

شوێنەکانی وەرزشمان پێکدێن لە مەلەوانگەی نیمچە قەبارەی ئۆڵۆمپی گەرمکراو کە تێیدا قوتابییەکانمان فێر دەبن بۆ مەلەکردن و تەکنیکەکانی مەلەکردنییان پوختە دەکەنەوە لە ماوەی وانەکانی پەروەردەی جەستەیی و لەو شوێنەی کە چەند تیمێکی مەلەوانی قوتابخانە بە ڕێکوپێکی مەشق دەکەن. کەمپەسەکەمان هەروەها پێکدێت لە دواهەمین پێشکەوتنی ڕێڕەوی ڕاکردن و وەرزشەکان بە سیستەمی تارتان و گۆڕەپانی تۆپی باسکەی دەرەوە، کە بەکاردێن لە ماوەی وانەی پەروەردەی جەستەیی و پاش قوتابخانەش بۆ مەشقی تیمەکان.

قوتابخانەکەمان هۆڵی وەرزشی زۆر گەورە و پڕ کەلووپەلی هەیە کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ چەندەها چاڵاکی پۆل. هەروەها گۆڕەپانێکی قەبارە پڕی ناوەوەمان هەیە لەگەڵ تەختەی ئەنجامی ئەلکترۆنی جوڵاو بۆ یارییە فەرمییەکان. هۆڵی وەرزشمان هەروەها پڕ کەلووپەل کراوە بۆ یاری ڕیشە (badminton) و جمناستیکی و تۆپی پێ و تۆپی بالە.

چاڵاکییەکان

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، باوەڕمان وایە کە بەشداریکردنی قوتابی لە بڕێکی زۆر لە چاڵاکییەکان گرنگە بۆ لەشساغی و گەشەسەندنیان. لەگەڵ ئەو باوەڕەشدا، دەستکەوت و بەشداری کردنی قوتابییەکانمان هاندەدەین و ڕێز لێدەنێین لە هەموو بوارەکان وەک وەرزشەکان و میوزیک و دراما و هونەر.

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، جۆرەها چاڵاکی و یانەی جێبایەخ پێشکەش بە قوتابییەکان دەکات، لە ماوەی ڕۆژی قوتابخانە و پاش قوتابخانەش. کۆمەڵێک چاڵاکی فراوان و جیاواز هەیە لە هەر هەفتەیەک، کە هونەر و کاری دەستی و سەما و بالێ و شەترەنج و کۆرسی گۆرانی گوتن و مشتومڕ کردن و تەکنەلۆژیای زانیارییەکان و زانست لەخۆدەگرێت. وەرزشەکان پێشکەشکراون لە ڕێگای یانەکانی وەرزشەوە و پێکدێن لە تۆپی باسکە، گۆلف، جمناستیک، تۆپی پێ، مەلەوانی، ڕاکردن لەسەر ڕێڕەوی گۆڕەپان و مەیدان و تۆپی بالە. یانەکانی دیکە پێكدێن لە یانەی عەرەبی و یانەی هونەر و یانەی درووستکردنی دەستبەند و یانەی یارییەکانی مێشکی و یانەی میوزیک و یانی وێنەگرتن و یانەی خوێندنەوەی شیعر و یانەی شەترەنج و یانەی کۆرسی گۆرانی گوتن و یانەی بەرنامەسازی و یانەی ئاخاوتن لەناو جەماوەر و یانەی مشتومڕکردن و یانەی زانست و یانەی شایی کوردی و یانەی خوێندنەوە و یانەی سەرلەنوێ بەکارهێنانەوە و یانەی نموونەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆری دیکەش.

لە ڕێگای ئەو چاڵاکی و یانە دەوڵەمەندکردنانە، قوتابییەکانمان زۆر کارامەیی نوێ فێردەبن، ئاڵنگاری خۆیان دەکەن و خۆشی زۆر دەبینن.

SABIS® Digital Platform