قوتابخانەکەمان

پەیام و بەهاکان

پەیامی ئێمە

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، ڕەنج دەدەین بۆ گەشەپێدانی ژینگەیەکی پارێزراو و پەروەردەکەر بۆ پاڵپشتی کردنی قوتابییەکان لە گەشتەکەیان بۆ ناسین و بەدەستهێنانی توانای تەواویان. پەروەردەکەمان نەخشێنراوە لە دەوری سێ پایەی سەرەکی – نایابی ئەکادیمی، کارامەییەکانی ژیان، و لەشساغی کەسی، ڕێگای ئێمە بۆ پەروەردە کردن، ئامانجەکەی دابینکردنی ئەزموونێکی گشتگیری قوتابخانەیە، بە یەکەوەبەستنی شانازی مێژووی نایابی ئەکادیمیمان لەگەڵ بەرنامە پایە بەرزەکان بۆ گەشەپێدانی کەسێتی، کارامەیی و کۆڵنەدان. ئەوە پەیامەکەمانە:

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر دانپێدانراو دەبێت وەک دابینکەری باشترین کوالێتی پەروەردە بۆ قوتابی پۆلێنکراو بە هەمەچەشنی زۆر. قوتابخانەکەمان ڕەنج دەدات بۆ یارمەتیدانی هەموو قوتابییەکان لە بەدەستهێنانی توانای تەواویان، ئامادەکردنیان بۆ سەرکەوتن لە زانکۆ، پێدانی توانا و ئارازوو بە قوتابییەکان بۆ فێربوون بە درێژایی ژیانیان، و بەهێزکردنی بەها شارستانی و ڕەوشتی و ئاکارەکانیان. ئێمە بەردەوامی بە چوستی و بەرپرسیاری بە ئاستی بەرز دەدەین لە ماوەی ژیانی کارکردنماندا

بەهاکانمان

پەروەردەی سابیس® تەرکیز دەخاتە سەر کۆمەڵەیەک لە بەها هاوبەشەکان کە قوتابییەکان هاندەدات:

  • هەموو هەوڵی خۆیان بدەن، بەردەوام بە گوڕ و تین بن بۆ بەدەستهێنانی تەواوی تواناکانیان.
  • فێرکردنی سەربەخۆیی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی بڕیار و کردەوەکانیان.
  • خۆشەویستی و هاندن بۆ بیرکردنەوە ، ڕێگا خۆشکردن بۆ فێربوون بۆ خۆئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانێکی گۆڕاو.
  • گەشەپێدانی هۆشیاری خودی و کەسانی هەڵقوڵاو لەسەر بنەمای ڕێز و هاوسۆزی و گشتگیری.
  • ڕاستگۆیی و چاکسازی لەهەموو بوارەکاند.
  • دەبێت کەسانی بەرپرسی کۆمەڵایەتی بن، ئەندامێکی کارای کۆمەڵگاکەیان بن.

نحن، المتعلّمين في مدرسة الشّويفات الدّوليّة – أربيل، نطلق العنان لأحلامنا (We DREAM) !

SABIS® Digital Platform