ISC-Erbil Stories

تیمەکانی سەرکردایەتی ®SLO: بە تەواوی ڕاهێنراون بۆ دەستکردن بە ساڵی ئەکادیمی ٢٠-٢١!

بۆ یەکەمین جار تا ئێسا، ڕێکخراوی ژیانی قوتابی (®SLO) سابس ڕاهێنانی تیمی سەرکردایەتی  ®SLOی جیهانی ئۆنڵاینی ئەنجامدا کە هەموو سەرۆکی تیم و جیگرەکانیانی تۆڕی ®SABIS کۆکردەوە. قوتابییان لە ٣٧ قوتابخانەی ®SABIS لە سەرانسەری جیهان بەشداریان کرد لە ١٧ بۆ ٢١ی گەلاوێژ، وروژاوو بون بۆ فێربوونی چۆنیەتی وەرگرتنی ڕۆڵیان بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١، جا بە سەرهێڵ بێت یان لە کەمپەس.

لە نێوان ٢٦٠ بۆ ٣٠٠ قوتابی بەشداری هەر کۆڕێکی سەرهێڵیان کرد، سوودیان لە ڕاهێنان وەرگرت لەسەر ژمارەیەک لە بابەتە گرنگەکان بۆ ڕۆڵەکانیان، بە چۆنیەتی سەرکردایەتی کردنی تیمەکانیان، بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان، دانانی ئامانجەکان و دوامۆڵەت، هاندانی تەواوەکان، راسپاردنی فرمان، و سەرکردایەتی کردن و بەڕێوەبردنی چاوپێکەوتنەکان. لەگەڵ نا دڵنیایی گەڕانەوە بۆ کەمپەس بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆڤید-١٩، یەکێک لە کۆڕەکان تەرکیزی خستە سەر هێشتنەوە تیمی سەرکردایەتی ®SLO  بە چاڵاکی لە ژینگەی قوتابخانەی خەیاڵی، بۆ بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی هاوتەمەنەکانیان لە دوورەوە لە کاتێکدا ورە بەرز ڕادەگرن.

ڕێبەریکردنی بەهادار  کە بێخەوشەکان وەریانگرت یارمەتی کارامەییەکانیان دەدات و بەهێزیان دەکات بۆ گونجاندن بە باشی لە مۆدێلە گونجێنراوەکانی فێربوونی هەمەجۆر لەناو هێڵی ®SABIS ، جا ئەگەر سەرهێڵ بێت، دووڕەگ/تێکەڵکراو بێت، یان لە کەمپەس بێت. پێڕاگەیاندنەوەی قوتابییەکان لەسەر ڕاهێنانەکە ئەرێنی بوو هەروەک دەرئەنجامەکەی، ئەوانە ئەو قسانە بوو هەیانبوو بۆ کرد:

''ئەوە ئەزموونێکی لەبیرنەکراو بوو و من بەڕاستی دڵخۆشم  کە توانیم بەشێک بم لێی. زۆر شت و کارامەیی فێربووم کە بەکاریان دەهێنم بۆ پەرەپێدانی ®SLO و، زیاتر، بە دڵنیاییەوە ئەو کارامەییانەم دەوێت لە ژیانی داهاتوومد!ا''

''ژیانی قوتابی و ڕاهێنانەکان وەکو ئەوە، هەلێکم پێدەدەن بۆ سەربەخۆبوون و هەستی ئەندامێتی و  بڕیاردانم دەداتێ. ئەگەر بڵێم ®SLO داهاتووی پێکهێناوم بە ڕیگایەکی زۆر ئەرێنیانە دەبێتە بە کەم باسکردن''

''ئەو ڕاهێنانە سەلماندی کە هیچ شتێک ناتوانێ ئێمە بوەستێنێ لە بەردەوامبوون بۆ پەروەردەکردن و مەشقپێدانی بێخەوشەکانمان جا بارودۆخەکە هەرچیەک بێت''

''ئەوە ئەزموونێکی گەورە بوو. بە دڵنیایەوە بە ئاواتم بۆ دیتنی زیاتر لەو جۆرە ڕاهێنانانە''

 ناسراو بە دڵ لێدەری قوتابخانەکە، ®SLO کۆمەڵگایەکی بچووکی بەڕێوەبردراوە لە لایەن قوتابی کە ئۆفەری هەلی ئەکادیمی و هەستیاری و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی وورە پێشکەشی هەمووان دەکات. ئەندامەکانی ®SLO چاڵاکن لە قوتابخانەکەیاندا و لە کۆمەڵگەکەیاندا و سەرکردایەتی دەستپێشخەری و  پێشهات و کۆڕی فێربوون و زیاتر دەکەن. بە باوەڕبەخۆبوونەوە دەتوانین بڵێن، بە سەرهێڵ بێت یان لەناو کەمپەس، بێخەوشانی ®SLO مان هەمیشە ئامادەن بۆ درووستکردنی جیاوازی لە قوتابخانەکەیان بەبێ وەستان!

ببە ئەندامێکی چاڵاکی کۆمەڵگای قوتابخانەکەت – بەشداری ®SLO بکە ئەوڕۆ!

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە کارگێڕی قوتابخانەکەت.

SABIS® Digital Platform