“"پێم بڵێ، و من لەبیر دەکەم
فێرم بکە، و بیرم دەمێنێ
بەشداریم پێبکە، و فێر دەبم"
''بنیامین فڕانکلین''
ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® دڵی قوتابخانەکەیە و پایەیەکی سیستەمی پەروەردەیی سابیس®ە. ڕێکخراوەکە کۆمەڵگایەکی بچووکی ڕابەری کراوە لە لایەن قوتابییەوە کە قوتابییەکان بەهێز دەکات بۆ بەشداربوون لە ئەزموونی ڕۆژ بە ڕۆژ لە قوتابخانەکەیان و کۆمەڵێک سوودی نەژمێردراوی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و سۆزی پێشکەش دەکاتە هەموو ئەوانەی کە بەشداربوون.
لە ڕێگای نۆ بەشی ڕێكخراوەکە، قوتابییەکان دەسەڵاتییان هەیە لە درووستکردنی جیاوازی ڕاستەقینە لە قوتابخانەکەیان و کۆمەڵگایەکەیان. قوتابییەکانی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® توانایان هەیە بۆ ڕێکخستنی بۆنەی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی، میوانداری یاری و ئاڵنگارییەکان، ڕێکسختنی چاڵاکی وەرزشی، بەشداریکردن لە ئامادەکارییەکانی کتێبی ساڵانە، دۆزینەوەی کارامەیە نوێیەکان، یارمەتی دان لە ستانداردە ئەکادیمییەکان، پێکهێنانی یانەکان، بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر بابەتە گرنگەکان، داکۆکی کردن بۆ کێشە گرنگەکان، و زۆر زیاتریش.
بە وەرگرتنی ئەو ڕۆلە چاڵاکە، قوتابییەکان فێر دەبن بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی بۆ گەشەی سۆزی و کۆمەڵایەتی و ئاکارییان وەک تاک و ئەندامی کۆمەڵگایەکی گەورەتر. ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیانی قوتابییەکان خستراوەتە ڕوو بۆ یارمەتی دانیان لە هاندانی گەشەپێدانی کەسییان هەروەتر دابینکردنی سەکۆیەک بۆیان بۆ بەدەستهێنان و پوختەکردنی کارامەییەکان و ئاڕاستەکان و ڕەوشتەکان کە کەڵکێکی گەورەیان پێدەدات لە زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ.
هەندێک لە کارامەییە سەرەکییەکانی ژیان پێک دێن لە:
- کارامەییەکانی پەیوەندی
- ڕێکخراو
- سەرکردایەتی
- هاوکاری کردن
- بوێر & جیڕی
- کێشە چارەسەکردن
- کاری بە کۆمەڵ
- سەربەستی
- ڕووخۆشی
- بەرپرسیاری
- هاودەردی & دڵفراوانی
- بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® تەنها چاڵاکییەکی دەرەکی ئارەزوومەندانە نیە، ڕێکخراوەکە هەروەها لەناو خشتەی قوتابییان دانراوە وەک ماوەی هەفتانە، پێی دەوترێت ماوەی ڕێکخراوی قوتابی سابیس®، کە چەندەها چاڵاکی دەهێنێتە ناو پۆلی خوێندن بۆ سوودی هەموو قوتابییەکان.
ڕوانینێک لە ناوەوەی ڕێکخراو:
بەرنامەکانی پاڵپشتی ئەکادیمی
بەشی ئەکادیمی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® چاڵاکی ئەکادیمی سەرنجڕاکێش جێبەجێ دەکات – کە پێکدێت لە وانەوتنەوەی هاوشانان، پێشبڕکێی ئەکادیمی، خوێندنی بە کۆمەڵ، و وانەوتنەوەی سێبەر (کاتێک قوتابی ڕۆڵی مامۆستا دەبینێت) – کە دیزاین کراون بۆ بنیاتنانی باوەڕی قوتابییەکان لە فێربوون و گەشەپێدانی کارامەییە ئەکادیمییەکان.
کەمپینی ڕێگەگرتن لە زۆرداری
کەمپینی ڕێگەگرتن لە زۆرداری یەکێکە لە گرنگترین کەمپینەکان کە لە لایەن بەشی ڕێکوپێکییەتی ڕابەری دەکرێت. ئەندامانی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئەو بابەتەکە گرنگە، بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ، دیزاینکردنی لافیتە، دابەشکردنی بڵاوکراوە، و بەشداری پێکردنی هەموو قوتابخانە بۆ دڵنیاکردنەوەی ژینگەیەکی ڕێزدار و پارێزراو و هەمەلایەن بۆ هەمووان.
چاڵاکییە وەرزشییەکان
بەشی وەرزش هانی بەرزنرخاندنی وەرزشەکان دەدات و هانی قوتابییەکان دەدات بۆ بەدەستهێنان و مانەوە لە لیاقەی جەستەییان. هەروەها یارمەتی دەدات بۆ دروستکردنی هاوبەندی لە نێوان قوتابییەکان و ئەندامانی ستاف لە ڕێگای خولی وەرزشی دۆستانە و یارییەکان. ئەو بەشە بۆنەکان ڕێکدەخات وەک یاری وەرزشنی نێوان ستاف و قوتابی، وەرزشی بە کۆمەڵ لەنێوان قوتابییەکانمان، هەروەتر بۆنەکانی وەک ڕۆژی تەندرووستی & وەرزشەکان.
دەستپێشخەرییەکانی لەشساغی
بەشی لەشساغی یارمەتی هاندانی شێوازی ژیانی تەندروست دەکات لە ناو کۆمەڵگای قوتابخانەکە. بەشە بۆنە و کەمپین ڕێک دەخات بۆ یارمەتی دان لە هەندان و پێدانی ئامراز و ئامۆژگارییە گرنگەکان بە هەردوو قوتابی و ستاف بۆ بەردەوامی دان بە شێوازی ژیانی تەندرووست و باش هاوسەنگ کراو.
چاڵاکییەکانی پەیوەندی
بەشی پەیوەندی لەنێوان قوتابییەکان دڵنیا دەکاتەوە کە هەردوو قوتابی نوێ و گەڕاوە بۆ قوتابخانە یەکدەخات لەناو قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر. ئەو بەشە باڵیۆز دەستنیشان دەکا بۆ هەموو قوتابییە نوێیەکان و کەمپینی تایبەت بەڕێوە دەبات وەک "مانگی کرداری چاکەی هەڕەمەکی".
دەستپێشخەری بەخشینەوە
بەشی بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتی بەشدارە لە جۆرەها چاڵاکی خێرخوازی وەک ڕۆژی زەوی و هەفتەی ژینگە، و کەمپینی پارە کۆکردنەوە ڕێکدەخات بۆ کۆمەڵەی خێرخوازییە ناوچەییەکان. قوتابییەکان هەروەها وەڵامی قەیرانە نێودەوڵەتییەکانیان داوەتەوە لە ڕابردوو، و و دابینکردنی پاڵپشتی بۆ خێرخوازی سەرەکی قوتابخانەکە (ناوی کۆمەڵەی خێرخوازییەکە دابنێ).
چاڵاکییەکانی ئاستی سەرەتایی
بەشی ئاستی سەرەتایی کات و کۆشش دابین دەکات لە ڕێکخستنی چاڵاکییە بەچێژەکان وەک سەیران و گەشت بۆ پاڕکەکانی کات بەسەربردن و سینەما و مۆزەخانە و هتد. بەشەکە هەروەها چاڵاکی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی ڕۆژانە بەڕێوە دەبات بۆ قوتابییە لاوەکان لە ماوەی پشوویان.