ژیانی قوتابی

چاڵاکییەکانی قوتابخانە

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو قوتابییەکان هەست بە بەخێرهاتن دەکەن لە کۆمەڵگای قوتابخانەکەیان، لە یەکەم ڕۆژییەوە لە قوتابخانە هەتا دەرچوونی و دواتریش.

بە درێژایی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی، کۆمەڵەیەکی فراوانی چاڵاکییە ڕاستەوخۆکان پێشکەش دەکەین کە قوتابییەکان دەتوانن بەشداری بکەن و هەستبکەن بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگای قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێرن. چەندین چاڵاکی و بۆنە، کە هەموویان لە لایەن ڕێکخراوی ژیانی قوتابیەوە ڕێکخراوە، هانی قوتابییەکان دەدات بۆ بەیەکەوە بەستن و پەیدا کردنی هاوڕێی نوێ، جا ئەگەر ڕێکخەری چاڵاکییەکەن یانیش هەر بەشداری دەکەن.

چاڵاکییە سەرەکییەکانی ساڵانەی قوتابخانەکەمان پێكدێت لە وەرگرتنی ئەندامان لە ڕێکخراوی ژیانی قوتابی، رۆژی "کاراکتەر"، خولی وەرزشی ناوچەیی و چاڵاکییەکانی دیکەی وەرزشی و کەمپی بچووکی ژیانی قوتابی، پێشاندانی بەهرە، پێشانگای زانستی، خانووی کراوە (ڕۆژی خۆشی خێزان)، چاندنی دار، ئاهەنگی کۆتایی ساڵەکان و دەرچوون.

SABIS® Digital Platform