ژیانی ئەکادیمی

خوێندن لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، پێمان وایە قوتابییەکان باشتر فێردەبن کاتێک هەست بە باوەڕبەخۆبوون، پارێزراوی، و بەشداربوون دەکەن لە قوتابخانە. دەستەی ستاف و مامۆستایە بە ئەزموونەکانمان پابەندن بە دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی نموونەیی کە بەدەستهێنانی ئەکادیمی پەروەردە دەکات و قوتابییەکان بەرەنگار دەکاتەوە بۆ گەیشتنیان بە توانای تەواویان.

نایابی ئەکادیمی، گەوهەری پەروەردەی سابیس®ە کە پێشکەش کراوە لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر. قوتابییەکانمان لە باخچەی ساوایان تاوەکو پۆلی ١٢، نایابترین پەروەردە وەردەگرن لە کۆمەڵگایەکی نێودەوڵەتی و چاڵاک کە خەڵکانی لە پارچە جیاوازەکانی جیهان تێدایە، و پابەندە بە یارمەتیدانی ئامانجی هەموو قوتابییەکان و بەدەستهێنانی توانای تەواویان. هەر لەو ژینگە بە کۆمەڵ و هاریکارییەیە کە ئێمە وا لە قوتابییەکانمان دەکەین سەربکەون لە جیهانێکی بەردەوام گۆڕاو کە جۆرەها کارامەیی پێویستە کە ڕەگی دا چەقابێت لە چوستی ئەکادیمی.

سیستەمی پەروەردەیی سابیس ناوەندی ژیانی ئەکادیمییە لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، کە پێک هاتووە لە بەرنامەیەکی خوێندنی نێودەوڵەتی کە بناغەیەک دابین دەکات بۆ سەرکەوتنی قوتابی. وە لەگەڵ پێشکەوتنییان لە بەرنامەی خوێندنەکە، بناغەی زانیارییان بە قوڵی و فراوانی گەشە دەکات و دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ فێربوونی لە داهاتوو.

بەرنامەی خوێندن لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، ژمارەیەکی فراوانی بابەتە ئەکادیمییەکان لەخۆ دەگرێت لە باخچەی ساوایان و تاوەکوو دەرچوون و بەرنامەی خوێندنمان وا لە قوتابییەکان دەکات گەشە بە زمانپاراوی بدەن لە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی یەکەمییان، وە کوردی و عەربی وەک زمانی دووەم یان سێیەمیان، یانیش فەڕەنسی وەک زمانی سێیەم بە ئارەزوومەندانە لە دەستپێکی پۆلی ٥ ەوە.

زۆر بە بەهێزی جەختکراوەتە سەر ئینگلیزی و بیرکاری، هەروەتر زانستەکان لە قۆناغی دوا ناوەندی، کە لەو قۆناغدا قوتابییەکانمان ئامادەکاری دەکەن بۆ تاقیکردنەوە دەرەکییەکان وەک تاقیکردنەوەی IGCSEیەکان لە لەسەر بنچینەی سیستەمی بەڕیتانییە، و تاقیکردنەوەی ئاستی پێشکەوتوو (AP®) Advanced Placement® و سات SAT کە لەسەر بنچینەی سیستەمی ئەمریکین. لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکان، میوزیک، هونەرە جوانەکان، پەروەردەی جەستەیی، دەروونناسی، لێکۆڵینەوەی بازرگانی و ئابووری، لێکۆڵینەوەی کۆمپیوتەر، و ژمارەیەک لە بابەتە ناباوەکان (ڕۆبۆتیکییەکان، چاپی سێ دووری 3D، گەشەپێدانی تۆڕ، و هیدیکە) پەیوەندییان بە جیهانی داهاتووەوە لە زیادبووندایە و هەموویان تێکهەڵکێش کراون لەناو بەرنامەی خوێندن.

لە هەموو بابەتەکان و لە هەموو ئاستی پۆلەکان، ڕێگای ئەکادیمی ئێمە بۆ فێرکردن پێکهاتەیەک بۆ قوتابییەکان دابین دەکات کە لێهاتوویان لە چەمکە سەرەکییەکان بەهێز دەکات. لەڕێی ڕێگاکانی فێرکردن کە بە چاڵاکی قوتابییەکان بەشداری پێدەکات لە پڕۆسەی فێربووندا لەگەڵ خەمڵاندنی بەردەوام و بەدواداچوون و پاڵپشتی گشتگیر، ئێمە یارمەتی قوتابییەکانمان دەدەین سەرکەوتن بەدەست بهێنن لە قوتابخانە و بناغەیەکی بەهێز درووست بکەن کە ئەوەش ئامادەیان دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو.

 ئەو ڕێیە زۆر کاریگەرە دیمەنێکی ٣٦٠ پلەیی پێشکەوتنی تاک دابین دەکات بۆ هێشتنەوەی قوتابییەکان و مامۆستاکان و دایکان و باوکان بە ئاگاداری لە هەموو کاتەکاندا، هەروەتر قوتابییەکان هاندەدات و بەشداری پێدەکات لە ژینگەیەکی فێربوونی داینەمیکی و هاریکاری.

لەگەڵ ئەوەشدا، سابیس® دان بەوەدا دەنێت کە لە جیهانی هەمیشە گۆڕاو، کوالێتی و کارامەییەکانی وەک سەرکردایەتی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، پەیوەندی، کۆڵنەدان، بوێری، بەهرەداری، و کاری بە کۆمەڵ لەناو بنچینەکاندان بۆ سەرکەوتن لە ئێستا و داهاتووشدا لە ژیاندا. بەم هۆکارەوە، لەناو بەرنامەی خوێندندا پێکهێنەری بەهێز و پێشەنگی قوتابی چەسپێنراوە لە ژیانی قوتابخانەدا. ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® (SABIS® Student Life Organization) هانی بەشداربوون دەدات لە چاڵاکی هەمەجۆری فراوان، کە هەل دەداتە قوتابییەکانمان بۆ ئەزموونکردن و کارپێکردن و گەشەپێدانی ئەو دەستەیە لە کاراماییەکانی ژیان کە خۆیان خواستیان لەسەر هەیە.

SABIS® Digital Platform