ژیانی ئەکادیمی

تەکنەلۆژیا & فێربوونی ئەلکترۆنی

وەک ئەندامی تۆڕی سابیس®، قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، پابەندبوونێکی ماوە درێژی هەیە بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا نوێیەکان کە دیزاین کراون لەسەر پێویستییەکانی قوتابی. لە دەرئەنجام، قوتابییەکانمان ئەزموون گەلێکی ماناداریان دەبێت لەگەڵ ڕێگایە مۆدێرن و تازەترینەکان و تەکنەلۆژیایەکان کە بەکاردێن بۆ چاکترکردن و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی فێربوونی ڕۆژ بە ڕۆژیان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمییان، و بەرەنگار بوونەوەی سنوورەکانی ژینگەی فێربوونی باو.

ژێرخانی گونجاو لە قوتابخانەکەمان

بە مەبەستی گواستنەوە بە سەرکەوتوویی لە فێرکردنی باوی ناو پۆلی خوێندن بۆ فێربوونی ئەلکترۆنی، دەبوو ژێرخانی گونجاو بوونی هەبێت. ئەو ژێرخانە ڕێیەکی سیستەماتیکی بۆ فێرکردن و ڕەوشناسی فێرکاری لەخۆدەگرێت کە قوتابییەکان والێدەکات ڕۆڵێکی چاڵاک لە سووڕی فێربوون هەبێ و بێگوومان، سوود وەرگرتن لە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا کە دەتوانێ هەموو پڕۆسەکە ئاسان بکات. ئەوانە هەموو پێکهاتە بنچینەییەکانن کە سابیس® دەیان ساڵی تەرخانکردووە بۆ بەرەوپێشبردنی و دەتوانرێت لە قوتابخانەکەمان بەدی بکرێت.

ڕێگای سابیس® بۆ فێرکردن

ڕەوشناسی فێرکردنی سابیس® ڕێیەکی باش پێکهاتوو و سیستەماتیک و چوستە بە بەکارهێنانی سیستەمی خاڵی تایبەتی سابیس® SABIS Point System. لە هەموو بابەتێک، لە هەموو ئاستێک، سابیس® بە وردی ئامانجە پێوانەکراوەکانی فێربوونی ناساندووە، کە پێی دەوترێت "خاڵەکانی فێربوون". لە ماوەی هەر وانەیەکدا، مامۆستایەکان یەک "خاڵ" پێشکەش دەکات لەو کاتە، پاشان داوا لە پۆلەکە دەکەن تێگەیشتنیان بۆ چەمکەکە نیشان بدەن، بەمەش چاڵاکانە بەشداری بە قوتابییان دەکەن لە کەشێکی فێربوونی بە کۆمەڵ.

دواهەمین پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەروەردە

دواهەمین پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا تێهەڵکێشراوە لەناو پۆلەکانی خوێندنمان بۆ تەواوکردنی ڕەوشناسی فێرکردن کە ڕێگە بە قوتابییەکان دەدات بۆ هەبوونی باشترین ئەزموونی فێربوون. ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا ئێستا بەکاردێت لە لایەن قوتابی و مامۆستاکان کە پەڕتووکی ئەلکترۆنی، تەختەی کارلێکردن و وانە یاوەرەکان و سیستەمێکی فێربوونی تێهەڵکێشراو و هەروەها تاقیکردنەوەی تێهەڵکێشراو و سیستەمی فێربوون لەخۆ دەگرێت.

لە پاش پۆلی خوێندن، قوتابییەکانمان بەردەوام دەبن بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا گەشەپێدراوەکان لە لایەن سابیس®ەوە کە ڕێگەیان پێدەدات دەست پێگەیشتنیان هەبێت بۆ ڕێژەیەکی زۆری ئامرازی فێربوونی سەرهێڵ لە ماڵە پارێزراوەکانیان کە ئەوەی لە پۆلدا فێریبوونە، تەواوی دەکەن و بەهێزتری دەکەن.

سەکۆی ژمارەیی سابیس®

سەکۆی ژمارەیی سابیس® (SABIS® Digital Platform) پێکهێنەرێکی سەرەکی ژێرخانەکەیە کە گواستنەوەی نەرم بۆ فێربوونی ئەلکترۆنی ئاسان دەکات. سەکۆی ژمارەیی سابیس® نەوەی نوێیە و فێرکردنە لەسەر بنچینەی تۆڕی ئینتەرنێت و سەکۆیەکی فێربوونە. قوتابییەکان و دایکان و باوکان زۆر ئاشنان لەگەڵ سەکۆیەکە، دەستیان پێدەگات بۆ چەندەها مەبەست وەک بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەسەر خاڵەکانی فێربوونی بەدەست نەهێنراو، ئەنجامدانی نموونەی تاقیکردنەوەی بچووک بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی زانیارییان، سەیکردنی ڤیدیۆی فێرکاری بەپێی داواکاری، دابەزاندنی بابەتەکانی تاقیکردنەوە و ئەرکی سەرشانی ماڵەوە، و بەدەست گەیشتنی بڵاوکراوەی گرنگ لە قوتابخانەوە.

Support Material Support Material

ئەو پێکهێنەرانە، بوونیان هەیە وەک بەشێک لە ئەزموونی فێربوون لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، کە گواستنەوە لە پۆلی خوێندنی باو بۆ خوێندنی خەیاڵی ئاسان و چوست و کاریگەر دەکات کە دڵنیا دەکاتەوە فێربوونی قوتابی نابڕدرێت لە هەموو کاتەکاندا.

ئەو ڤیدیۆیە سەیر بکە سەبارەت بە چارەسەرەکانی فێربوونی ئەلکترۆنی سابیس® کە بەکاری هێنا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-١٩:


سوودەکانی فێربوونی ئەلکترۆنی:

infrastructure

ڕۆژی قوتابخانەی ستانداردی سابیس® لە سەرهێڵ:

فێربوونی ئەلکترۆنی لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر بەردەستە بۆ هەموو قوتابییەکان لە بچووکترین قوتابیانی باخچەی ساوایان تاوەکو قوتابییە پایەبەرزە دەرچووەکان.
هەموو بەیانییەک، قوتابییەکان (یان دایکان و باوکانی منداڵانی باخچەی ساوایان) دەچنە ناو سەکۆی ژمارەیی سابیس® لە تابلێت یان کۆمپیوتەرەکان لە ماڵەوە بۆ پشکنینی پلانی ڕۆژانە و هەفتانە و خشتە وردەکارییەکان و دابەزاندنی هەر بابەتێکی دیاریکراو بۆیان.

School Day Online School Day Online

لە ڕۆتینی ڕۆژانەیان، قوتابیان بەشداری کۆمەڵێک پۆل دەکەن، هەندێک کە یان پێشتر تۆمارکراوە لە لایەن مامۆستاکانیانەوە و بارکراوە بۆ سەکۆی ژمارەیی سابیس®، و هەندێک پێدراون لە ژینگەی "پۆلی خەیاڵی" بە شێوەی ڕاستەوخۆ. پۆلە خەیاڵییەکان هەروەها تۆمارکراون و بارکراون لە سەکۆی ژمارەیی سابیس®، کە تێیدا قوتابییەکان دەتوان دەستیان پێبگات بۆ دووبارە سەیکردنەوەی ئەوەی پێویستیان پێیە.

بۆ دڵنیا کردنەوەی ئەوەی کە فێربوون بە ڕاستی ڕوودەدات، قوتابییەکان ئەرکی ماڵەوەی دیاریکراویان هەیە و بەردەوام دەبن بۆ ئەنجامدانی خەمڵاندنی ڕێکوپێک بۆ تاقیکردنەوەی تێگەیشتنیان. لەو کاتەوەی قوتابییەکان کار دەکەن، مامۆستاکان داتایان پێ دەگات لەسەر پێشکەوتنیان و توانایان، و دەتوانن بەدواداچوون بکەن لەگەڵ قوتابییەکانیان بە گوێرەی ئەمە.

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ ئەزموونکردنی پۆلی خوێندنی خەیاڵی:


ئامۆژگارییەکان بۆ ئەزموونێکی سەرکەوتووی فێربوونی ئەلکترۆنی:

  • بۆشایەکی فێربوون دابین بکە کە مێز و کورسییەکی ئاسوودە لەخۆ بگرێت.
  • ڕۆتینی ڕۆژی قوتابخانە درووست بکە، و پابەندی بە.
  • خشتەی ڕۆژانە بەیەکەوە لەگەڵ مندالەکەت بپشکنە.
  • دڵنیا بکەوە کە هۆکاری بیربڵاوی کەم یانیش هەر نەبێت.
  • بۆشاییەک بدە بە قوتابییەکان بۆ فێربوون، بەڵام بە تەنها جێیان مەهێڵە.
  • پاداشتیان پێشکەش بکە کاتێک کارەکەیان تەواو دەکەن تاوەکو بە هاندراوی بیانهێڵیتەوە.
  • ئەو بۆشاییەی دابینکراوە بۆ خوێندن بەکار مەهێنە بۆ هیچ چاڵاکییەکی دیکە.

سەرکەوتنی فێربوونی ئەلکترۆنی:

ئەزموونی کۆڤید-١٩
سەرەڕای ئەو پەتایەی ئێستا و داوەشانی ئەو دواییە، و بێ گوێدانە شوێنی جەستەییان، قوتابییەکان بەردەوامن لەسەر خوێندنیان بەبێ لەکیسچوونی هیچ شتێک. بە سایەی چارەسەرەکانی فێربوونی ئەلکترۆنی بەرز گەشەپیدراو، ڕێیەکی سیستەماتیک و ڕێکخراو، و خووەکانی فێربوونی بێ وێنە، قوتابییەکانی سابیس® بە خێرایی گونجان لەگەڵ جیهانی گۆڕاو، و فێربوونیش هەرگیز نەوەستا.

سەرکەوتنی سابیس®ی جیهانی لە فێرکردنی ئەلکترۆنی

Weekly Online Sessions Held 0+
0+

0+
SABIS® Digital Platform