ژیانی قوتابی

میوزیکی

بەرنامەی خوێندنی میوزیک

بەشی میوزیکی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر بوارێک پێشکەش بەقوتابی پۆلەکانی ٢ تا ٧ دەکات بۆ گەشەپێدانی تێگەیشتنیان و خۆشەویستی بۆ میوزیک و هونەر لە فۆڕمە جیاوازەکان.

قوتابییەکان بە سەرەکی کتێبی میوزیک و کتێبی ڕاهێنانی "با مویزیک بنووسین و بخوێنین" "Let’s Read & Write Music" بەکار دەهێنن لەسەر بنچینەی ڕێگای کۆدالی "Kodaly" کە بە ڕێکخراو و گەشەسەندوو و زنجیرەیی دادەنرێت.

ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێگایە یارمەتی دانی هەموو قوتابییانەیە تا ببن بە خوێندەواری میوزیکی لە ڕێگای فێربوونی مەشقەکان کە پەیوەستن بە میوزیکی فۆلکلۆری و میوزیکی کلاسیکی و میوزیکی ڕۆژهەڵاتی.

شانۆگەری میوزیکی

قوتابییە بەهرەدارەکانمان ئەو هەلە وەردەگرن تا بەهرەی میوزیک و هونەریان نمایش بکەن لە چەندەها بۆنە و ئاهەنگی قوتابخانە، بە تایبەت لە کۆنسێرتی ساڵانەی میوزیک کە دایکان و باوکان بەشداری تێدا دەکەن.

گۆرانی و تێچینی دەنگییەکان تۆمار دەکرێن لە ستۆدیۆ پیشەگەرەکەمان لەگەڵ کاریگەرییەکانی دەنگدا FX، کە هەروەها بەکاریش دێت بۆ تۆمارکردنی چاڵاکییە جیاوازەکان لە قوتابخانە.

چاڵاکییەکانی میوزیک

بەشی میوزیکمان چاڵاکی جیاواز ڕێکدەخات، کە دەبێتە دوو کۆمەڵەی جیاواز:

  1. میوزیکی کراوە: قوتابییەکان ئەو هەلەیان دەبێت بۆ دەربڕینی خۆیان بە ئازادی و نمایشکردنی بەهرەکانیان لە ڕێگای بۆنە ڕاستەوخۆکان و کۆرسی گۆرانی گوتن و ژەنینی ئامێری میوزیکی و دەنگ دەردان لە ڕێگای دەمەوە "beatboxing" و سەماکردن.
  2. یانە و چاڵاکییەکانی پاش قوتابخانە: قوتابییەکان لە پۆلەکانی ٢ تا ٤ دەتوانن بەشداری وانەی میوزیکی پاش قوتابخانە بکەن تا فێرببن ئامێری میوزیکی بژەنن وەک گیتار و پیانۆ و کەمانچە و هتد. یانەکانی میوزیک هەروەها بەردەستن بۆ قوتابییەکانی پۆلەکانی ٥ تاوەکو ١٢.

SABIS® Digital Platform