ژیانی ئەکادیمی

ڕاوێژکاری زانکۆ

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، قوتابییەکان ئامادەکراون بۆ هێنانەدی داواکاری وەرگرتن لە زۆربەی زانکۆ پێشبڕکێدارەکان لە ئەوروپا، شانشینی بەریتانیا، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی دوور و ئوستوڕالیا. لەگەڵ پاڵپشتی ڕاوێژکارە پابەند و کارامە بەرزەکانی زانکۆ، دڵنیا دەکەینەوە کە قوتابییەکانمان گەیشتنیان هەیە بەو زانکۆیانەی کە خۆیان هەڵی دەبژێرن.

ڕاوێژکاری زانکۆ لە پۆلی ٩ەوە دەست پێدەکات. ڕاوێژکاری قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر ڕاپرسی ئارەزووی گشتی بەڕێوە دەبات و قوتابییەکان بەشداری پێدەکات لە گفتوگۆکان سەبارەت بە ئارەزووی پیشەیان. ئەو گفتوگۆیانە ڕێ نیشان دەدات بۆ قسەی وردتر سەبارە بە بابەتەکان کە قوتابییەکان هیوا دەخوازن بیانخوێنن لە زانکۆ و ئەو وڵاتانەی دەیانەوێ لێی بخوێنن. هەروەها دایکان و باوکان بەشداری پێدەکرێن لەو قۆناغەدا. قوتابییەکان پاشان پرسیارییان لێ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی ئاڕاستەکراو و گفتوگۆ کردن سەبارەت بە دۆزینەوەکانیان لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیان.

لە پۆلی ١١، قوتابییەکان دەست دەکەن بە وردبوونەوەی زیاتر سەبارەت بە بژاردەکانی زانکۆیان. لەو قۆناغەدا، ڕاوێژکاری زانکۆی قوتابخانەکەمان سەیری ئارەزوو و ئاستی ئەکادیمی هەریەک لە قوتابییەکان دەکات، و بەیەکەوە لەگەڵ قوتابییەکان، قایل دەبن لەسەر کۆمەڵێک لە زانکۆ گونجاوەکان.

لەگەڵ دەستپێکی پۆلی ١٢، قوتابییەکان دەست دەکەن بە ئامادەکردنی داواکارییەکانی زانکۆیان لەگەڵ یارمەتی و ڕێبەریکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ڕاوێژکاری زانکۆمان. لە زۆربەی حاڵەتەکان، ئەوە پڕۆسەیەکی پێشڤەچوونە کە ڕێبەری دەکرێت بە پێشکەوتنی ئەکادیمی هەر قوتابییەک و بە وریایی چاودێری دەکرێ لە لایەن ڕاوێژکارەوە.

بە درێژایی هەموو پڕۆسەکە، قوتابییەکان و دایک و باوکیان گەیشتنی ئامادەیان هەیە بۆ ڕاوێژکاری زانکۆمان و دەتوانن داوای چاوپێکەوتن بکەن لە هار کاتێکدا.

SABIS® Digital Platform