ژیانی ئەکادیمی

قوتابخانەی ئامادەیی

پۆلی ٩ دەستپێکی سوڕی چوار ساڵەیە کە ڕابەری دەکات بۆ بەدەستهێنانی شیاوی دەروازەی زانکۆی دەرەوە، و دەرچوون لە پۆلی ١٢ بە بڕوانامەی دواناوەندی، هەروەها تاقیکردنەوەکانی ئاستی پێشکەوتوو (®AP) و سات SAT. لە پۆلەکانی ١٠ و ١١، قوتابییەکان هەروەها دەتوانن هەڵبژێرن بۆ ئەنجامدانی بڕوانامەی گشتی نێودەوڵەتی پەروەردەی دواناوەندی (IGCSE). سەرباری ئەوە، کۆرسەکانی ئینگلیزی لە پۆلەکانی ١٠ تاوەکو ١٢، چەمکەکانی پەیوست بە سات SAT لەخۆ دەگرێت لەسەر بنچینەی نوسین و خوێندنەوە، ئەدەب، ئایەڵتس IELTS، و هاوشێوەی ئەوە، هەروەتر تەرکیز کردن لەسەر کارامەییەکانی خوێندنەوە و نوسین.

سەرباری بڕوانامەی دواناوەندی قوتابخانەی ناوەندی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی، بەرنامەی خوێندنی ئامادەیی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، شیاوی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی بۆ قوتابییەکان دابین دەکات بۆ ڕێخۆشکردنی گوزەریان بەرەو زانکۆ.  

 

بڕوانامەی دواناوەندی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر بەشێکە لە تۆڕی سابیس® و بڕوا پێکراوە لە لایەن ئەنجومەنی نەتەوەیی بۆ بڕواپێکردنی قوتابخانەی ناحوکمی NCPSA، یەکێتی ولایەتە ناوەندییەکان بۆ کۆلێژ و قوتابخانەکان (MSA) و بڕواپێکردنی نێودەوڵەتی(A.I)  Accreditation Internationalبڕوانامەی دواناوەندی کە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دەیبەخشێت، دانپێدانراوە لە لایەن کۆلێژ و زانکۆیە سەرەکییەکان لە سەرانسەری جیهان. بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی دواناوەندیمان لەگەڵ بڕوانامەکانی تاقیکردنەوەکانی ستانداردەکان، قوتابییەکانمان هەلی ئەوەیان هەیە بۆ کۆلێژ و زانکۆ ناسراوەکان پێشکەش بکەن لە تەواوی جیهان.

تاقیکردنەوەی سات  SAT لەلایەن ئەنجوومەنی کۆلێژ

تاقیکردنەوەی SAT تاقیکردنەوەیەکی یەکگیرە کە بەڕێوەدەبردرێت لە لایەن ئەنجوومەنی کۆلێژی ئەمریکی (CollegeBoard).  تاقیکردنەوەی سات لەناو بەرنامەی خوێندنی ئامادەیی تێکهەڵکێش کراوە و وا لە قوتابییەکانمان دەکات کە داواکارییەکانی ئامادەکاری زانکۆکانیانیان تێدابێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، تورکیا، ئەوروپا و سەرانەری جیهان. 

تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی پێشکەوتوو (®AP) بۆ ئەنجوومەنی کۆلێژ 

تاقیکردنەوەکانی دیاری کردنی ئاستی پێشکەوتوو ®AP ئەو تاقیکردنەوانەن کە پێشکەوتوون یان تاقیکردنەوەی ئاستی کۆلێژن کە لە لایەن ئەنجوومەنی کۆلێژی ئەمریکی (CollegeBoard)ەوە پێشکەش دەکرێ و لە لایەن نزیکەی ٢.٥ ملیۆن قوتابی لە سەرانسەری جیهانەوە ئەنجام دەدرێ. قوتابییەکان دەتوانن کۆرس و تاقیکردنەوە پەسەندکراوەکانی تاقیکردنەوەی پێشکەوتوو ®AP لە لایەن ئەنجوومەنی کۆلێژی ئەمریکییەوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی چوونە زانکۆکان لە کەنەدا، ئەوروپا و سەرانسەری جیهان.

SABIS® Digital Platform