ژیانی ئەکادیمی

خزمەتگووزارییەکانی پاڵپشتی قوتابی

ژینگەیەکی ئەرێنی و پاڵپشتیکەری قوتابخانە

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، ئێمە پابەندین بە تەندرووستی و لەشساغی هەموو قوتابییەکان، لەبەر ئەوەشە کە ئێمە ئاگاداری و چاودێری کەسی زۆر ئاستبەرز پێشکەش دەکەین. مامۆستایەکان و ستافەکەمان، پیشەگەری دڵسۆزن کە ئارەزوومەندن لە خاڵی بەهێزی و لاوازی و پێویستییەکانی هەر قوتابییەک لەگەڵ ئامانجی یارمەتیدانی قوتابی بۆ چاکترین بەشداری کردن و سوود وەرگرتن لە ژینگەی فێربوونی دەوڵەمەند و بەشداریکەرمان.

وەک بەشێک لەو پابەندبوونە بە لەشساغی قوتابییەکانمان، ڕیزێک لە خزمەتگووزارییەکان دابین دەکەین کە ئامانجیان پاڵپشتی کردنی گەشەپێدانی ئەکادیمی و سۆزیی قوتابییەکانمانە، هەروەتر پاڵپشتی کردنی لەشساغی جەستەییان.

پاڵپشتی فێربوون

پاڵپشتی فێربوون بەشێکی سەرەکی سیستەمی پەروەردەیی سابیس®ە کە لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر جێبەجێکراوە.

پێشکەوتنی هەر قوتابییەک چاودێری دەکرێت، و کاتێک کەلێنێک دروست دەبێت، قوتابییەکان، بە کارکردن بەیەکەوە لەگەڵ مامۆستایەکانیان و کارگێڕانی قوتابخانەکەیان، دەتوانن پێکەوە تەرکیز بخەنە سەر کۆششەکانیان لەسەر پڕکردنەوەی کەلێنەکان لە ڕێگای ڕەوگەی پاڵپشتی زیادە لە قوتابخانەکە.

پاڵپشتی پێشکەش دەکرێ لە ڕێگای:

  • ئەو کۆمەڵانەی خوێندن کە مامۆستا ڕابەرایەتییان دەکات: کۆمەڵەکانی خوێندنن کە لە لایەن مامۆستاوە ڕابەڕایەتی دەکرێت کە یەک دەبینن بۆ پێداچوونە بە چەمکە گرینگەکان کە خوێندراون لە پۆلدا.
  • دیاریکردنی باشترینەکان و سەرکردەی کۆمەڵەکان: مامۆستایەکان لەوانەیە ڕۆلی گرنگ بدەن بە قوتابییەکان لە پۆلدا کە داوایان لێدەکا بەرپرسیارتر و گرنگیپێدەرتر و بە باوەڕ بن.

هەروەها پاڵپشتی پێشکەشکراوە لە ڕێگای بەشی ئەکادیمی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® (SLO) لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، کە ئەوانە دابین دەکات:

  • وانەگوتنەوەی هاوشانەکان: کۆڕەکانی وانەوتنەوەی قوتابی بە قوتابی
  • کۆڕەکانی بەهێزکردنی زانیاری: کۆمەڵە تایبەتمەندەکان کە یەک دەبینن بۆ خوێندن بۆ خەمڵاندنەکانی داهاتوو بەیەکەوە.
  • پێشبڕکێی ئەکادیمی: یاری تەرکیزکراو لەسەر ئەکادیمی کە دەتوانێت فێربوون بەچێژ و سەرنجڕاکێش بکات
  • ڤیدیۆی فێرکردن لەسەر داواکاری: دەستەیەک ڤیدیۆی فێرکردنن، لە لایەن قوتابیانەوە دەگێڕدرێتەوە و لە لایەن سابیس®ەوە دەپشکنرێت، کە زۆر لە چەمکە ئەکادیمییەکان ڕوون دەکاتەوە

پۆلە ڕاوێژکارییەکان

لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، قوتابییەکان سوود دەبینن لە پۆلە ڕاوێژکارییەکان لە کاتی زوو هەر لە پۆلەکانی ٢ تا ٦ لە ماوەی وانەکانی ڕێکخراوی ژیانی قوتابی سابیس® و کۆبونەوەکان. لە پۆلەکانی ٧ تاوەکو ٩، قوتابییەکان پۆلی ڕاوێژکاری هەفتانەیان دەبێت کە نەخشەی بۆ داڕێژراوە بۆ دابینکردنی قوتابییان بە بۆشاییەکی پارێزراو بۆ وتووێژ کردن لەسەر بابەتە هاوچەرخەکان کە بۆ ژیانی ئەوان گرنگە.

لە ساڵانی ڕابردووەوە، بابەتەکان پێکدێن لە پەستانی هاوشانان، کارامەییەکانی ڕێکخراوەیی، پاکوخاوێنی کەسی، تەندرووستی و مەشق، کارامەییەکانی کێشە چارەسەرکردن، بەڕێوەبردنی کات، و تەکنیکەکانی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە.

کە قوتابییەکان دەگەنە پۆلە بەرزەکان و پێشدەکەون لە تەمەنی پێگەیشتن، پۆلەکانی ڕاوێژکارییان بابەتە زیادەکان لەخۆ دەگرن کە پەیوەندی بە تەندرووستی و لەشساغی هەیە. پارێزراوی تەکنەلۆژیای زانیاری، تێگەیشتنی کەلتوور، و کارامەییەکانی چاوپێکەوتن هەروەها  ڕاوێژکاری زانکۆ و پیشە.

تەندرووستی & لەشساغی

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر، پەرستیاری نیشتەجێی هەیە کە بەرپرسیارن لە چاودێری پزیشکی قوتابییەکان لە ماوەی ڕۆژانی قوتابخانە. پەرستیارەکانمان چاودێری دابین دەکەن لە حاڵەتی برینداربوون و نەخۆشی توند، هەروەتر بەڕێوەبردنی درێژخایەنی قوتابییەکان لەگەڵ پێویستییەکانی چاودێری تەندرووستی تایبەت. پەرستیارەکان هەروەها پارێزراوی و تەندروستی پێشدەخەن لە قوتابخانە و هەمیشە بەردەستن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و نیگەرانییەکانی قوتابییەکان سەبارەت بە تەندرووستی.

هەروەها ستافی پەرستیارەکانمان کەلووپەلی پێویستییان بۆ دابینکراوە بۆ بەڕێوەبردنی حاڵەتە لەناکاوەکان و بەشی فریاکەوتنی لەناکاو.

SABIS® Digital Platform