قوتابخانەکەمان

بەشەکانی کەمپەسی قوتابخانە

قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر دەکەوێتە کەمپەسێکی قوتابخانەی جوان و فراوان کە دوا پلەی پێشکەوتووی مەیدانی وەرزشی و ڕێڕەوی ڕاکردنی نایاب لەخۆ دەگرێت. مەلەوانگەی نیمچە ئۆڵۆمپی و هیدیکە بۆ منداڵان، لەگەڵ هۆڵی وەرزشی گەورە و پڕ ئامێر و چەند گۆڕەپانێکی تۆپی سەبەتەی دەرەوە.

تەختەی شانۆی قوتابخانەکەمان سیستەمی ڕووناکی و دەنگی کوالێتی پیشەگەریان هەیە کە بەرهەمە ڕێک و پێکە درامی و میویزیکییەکانمان باشتر دەکات. هەروەها بەشی نایابمان هەیە بۆ پێشکەشکردن و کۆبوونەوەی دایک و باوکان و قوتابییان.

منداڵانی باخچەی ساوایان چێژ لە باڵەخانەی خۆیان وەردەگرن لەگەڵ ڕاڕەوە ڕەنگاوڕەنگەکان و هۆڵی خوێندنە سەرنجڕاکێشەکان. هەروەها سوود وەردەگرن لە مەلەوانگەی ژوورەوەی گەرمکراو و هۆڵی یاری وەرزشی بچکۆڵەی ژوورەوە و دواهەمین پلەی پێشکەوتووی ژووری یاری و گۆڕەپانی یاری گەورە و ڕێڕەوی ئوتومبێلی تایبەتی خۆیان.

هەموو هۆڵەکانی خوێندنی سەرەکی لە  پۆلەکانی ١ تاوەکو ١٢ بۆڕدی سپی کارتێکەریان پێدراوە بۆ یارمەتیدانی قوتابییان لە فێربوون. شوێنە ئەکادیمییەکان ژووری هونەر و میوزیکی تایبەتکراو لەخۆ دەگرن. هەروەها ژمارەیەک ژووری تایبەتمەندمان هەیە بەو کەسانەی وانەی میوزیکیان دەوێت، و هەروەها کۆرسی گۆرانی گوتنیش.

بەشی زانستمان لە سێ تاقیگەی پڕ کەلووپەلکراو پێکدێت بۆ زیندەزانی، کیمیا، فیزیا، بێجگە لە تاقیگەی زانستی قۆناغی سەرەتایی. سێ تاقیگەی کۆمپیوتەرمان هەیە کە دواهەمین پلەی پێشکەوتووی ئامێری کۆمپیوتەری بۆ دابینکراوە، هەروەتر تاقیگەی تابلێت، کە تێیدا قوتابییە بچووکەکانمان PQT خۆیان و کۆڕەکانیMyOn  دەکەن.

یەک لە تایبەتمەندییە جیاکانی قوتابخانەکەمان هۆڵی سابیس®ی پشکنین و فێربوون® (ITL®) ە کە ٣٢٤ کۆمپیوتەر لەخۆ دەگرێت، کە تێیدا قوتابییەکان بە ڕێکوپێکی دەخەمڵێنرێن و دەتوانن ئەو وانانەی کە فێربوونە بەسەردا بچنەوە و چاو پێدا بگێڕنەوە.

پەڕتووکخانەکەمان پێکدێت لە زیاتر لە ١٠،٠٠٠ پەڕتووک لە هەموو ئاستەکان لەسەر بنچینەی خوێنەری خێرا Accelerated Reader.  ١٥ وێستگەی کۆمپیوتەرمان هەیە کە تێیدا قوتابییەکان دەتوانن تاقیکردنەوەی خوێنەری خێرا بکەن و دەست پێگەیشتنیان هەبێ بۆ ئینتەرنێت بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆڕتی توێژینەوەیان. هەروەها قوتابییەکان لە پۆلی ١ تا ١٢ سوود وەردەگرن لە پەڕتوکخانەی خەیاڵی تەواو لە ڕێگای سەکۆی MyOn، کە تێیدا دەتوانن دەستیان بگات بە زیاتر لە ٦،١٠٠ سەربابەت لە سەرهێڵ.

دوو چێشتخانەی ڕووناک و سەردەمیانەمان هەیە کە تێیدا قوتابییەکان دەتوانن چێژ لە خواردنی ئێوارە وەرگرن لە سێ ئاست یانیش ئەو خواردنەی لە ماڵەوە دەیهێنن. هەروەها کۆشک دابین دەکەین لە کافتریای نهۆمی خوارەوە کە تێیدا قوتابییەکان دەتوانن ساندویچی تەندرووست و میوەی تازە بکڕن لە کاتی پشوو یان پاش قوتابخانە.

کەمپەسەکەمان دوو ناوچەی سەردەمیانە و فراوانی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، هەریەکەیان پێکهاتوون لە دوو ژووری جیا، کە تێیدا قوتابییەکانمان دەڕۆن تاوەکوو چاودێری بکرێن لە لایەن پەرستارە لێهاتووەکانمان لە حاڵەتی ڕووداو یان نەخۆشی.

ئێمە زۆر شانازی بە کەمپەسەکەمان و بەشەکانمان دەکەین کە پێشکەشی قوتابییەکانمان دەکەین. کەمپەسە ڕووناک و سەردەمی و پڕ کەلووپەلکراوەکانمان بەشداری دەکات بۆ درووستکردنی کەشێکی زۆر ئەرێنی کە لەناو قوتابخانەکەمان هەمانە. هیوا دەخوازین کە بێیت و سەردانمان بکەیت!

SABIS® Digital Platform