داواکاری وەرگرتن

پڕۆسەی داواکاری وەرگرتن

گەشتێک لە قوتابخانە

خێزانەکان هاندەدەین بۆ سەردانی کردنی قوتابخانەیەک بۆ گەشتێکی کەمپەسەکە و قسەکردن لەگەڵ ستافی وەرگرتن. چاوپێکەوتن دەتوانرێت دابنرێت بە پەیوەندی کردن بە کارگێڕی قوتابخانە.

داواکاری و بەڵگەنامە داواکراوەکان

داواکردن، دوا مۆڵەتی نییە، بەڵام وا پێشنیار کراوە کە پڕۆسەی داواکاری وەرگرتن هەرچی زووە ئەنجام بدرێت. داواکارییەکان پەسەندکراون بەڵام پێشکەشکردنی شوێن دەبەخشرێت بەپێی ئەو شوێنە بەتاڵانەی بەردەستن بە درێژایی ساڵی خوێندنی قوتابخانە. تکایە تێبینی بکە کە باجی پەیوەندیکردن وەرناگیرێت لە سەرەتای چوونە ناو پڕۆسەی داواکاری وەرگرتن.

لەپاڵ فۆڕمی داواکاری قوتابی، داوات لێ دەکرێت کە ئەو بەڵگەنامانەی خوارەوەمان بۆ دابین بکەی: 

  • فۆڕمێکی تەواو لە زانیارییەکان بۆ داواکردن
  • لەبەرگیراوەیەکی (کۆپی) لە کارتی ناسنامە یان پاسپۆڕت
  • دوو وێنە
  • دواهەمین ڕاپۆرتی قوتابخانە لەگەڵ نمرەکانی قوتابی لە قوتابخانەی پێشووتر

بڕیارەکانی وەرگرتنی قوتابی

بڕیارەکانی وەرگرتنی قوتابی دەدرێن پاش خەمڵاندنێکی وردی کاندیدەکان. ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی دەستنیشان کردن و تۆمارەکانی قوتابخانەی پێشوو ڕەچاو دەکرێن حاڵەت بە حاڵەت. پێوانە زیادەکان بۆ وەرگرتن هاندان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سۆز، مەیل بۆ کۆششی قورس، و توانای قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی – هەولێر بۆ گونجاندنی پێویستییەکانی کاندیدەکە لەخۆدەگرێت.

تکایە تێبینی بکە، کە بۆ تەواوکردنی تۆمارکردن، بەڵگەنامە باسکراوەکانی سەرەوە دەبێ پێشکەش بکرێن لە سەرەتای پڕۆسەی وەرگرتن بۆ پاڵپشتی داواکارییەکە. نابێت بڕیاری کۆتایی وەرگرتن بەبێ ئەو زانیارییانە بدرێت.

کاتێک قبوڵکرای و کرێی خوێندنی داواکراو درا، شوێنێک بۆ قوتابییەکە دەگیرێ

پڕۆسەی داواکردنی نوێ

  1. داوات لێدەکرێت کە فۆڕمێکی داواکاری پڕ بکەیتەوە، کە دەتوانرێ لێرە بەدەستت بکەوێ: بەستەر بۆ فۆڕمی داواکردنی عەرەبی
  2. نووسینگەی داواکاری وەرگرتن داواکارییەکە دەپشکنێت و دڵنیا دەکاتەوە کە تەواوە و ئامادەیە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
  3. چاوپێکەوتنی سەرهێڵ ئەنجام دەدرێت بۆ قوتابیانی باخچەی ساوایان و تاقیکردنەوەی دەستنیشانکردنی ئاست ئەنجام دەدرێت بە ئینگلیزی و بیرکاری بۆ قوتابییە گەورەکان (پۆلی ١ تا ١٢)
  4. کاتێک قوتابییەکان دانران، ئاڕاستە دەکرێیت بۆ بەشی ژمێریاری بۆ پێدانی قیستی خوێندن و کڕینی جلوو بەرگی ڕەسمی و کتێبەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ ساڵی خوێندنی قوتابخانە!

پڕۆسەی دووبارە تۆمارکردنەوە

  1. داوات لێدەکرێت کە فۆڕمێکی داواکاری پڕ بکەیتەوە، کە دەتوانرێ لێرە بەدەستت بکەوێ: بەستەر بۆ فۆڕمی داواکردنی عەرەبی
  2. نووسینگەی داواکاری وەرگرتن داواکارییەکە دەپشکنێت و دڵنیا دەکاتەوە کە تەواوە و ئامادەیە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.
  3. کاتێک ئامادەیە، پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ ڕۆشتنە بەشی ژمێریاری بۆ تەواوکردنی پارەدانی دووبارە تۆمارکردنەوە

SABIS® Digital Platform